ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق له تازه‌ترین راپۆرتیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: له مانگى نیسانی رابردوو پێنج هه‌زار و 665 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه له ته‌واوى شاره‌كانى عێراق جگه هه‌رێمى كوردستان تۆمار كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ى ئایار، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له نوێترین راپۆرتیدا، ئامارى هاوسه‌رگیرى و جیابوونه‌وه‌ى له ته‌واوى شاره‌كان خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌راورد به مانگه‌كانی پێشوو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیووه.
له ئاماره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق هاتووه: له ماوه‌ی مانگی نیسانی رابردوودا حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران پێنج هه‌زار و 665 حاڵه‌ت بووه، هه‌ردوو شارى به‌غدا و به‌سره زۆرترین حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌یان تێدا تۆمار كراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:، ته‌نیا له به‌غدا هه‌زار و 910 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه تۆمار كراوه، ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌یه و كه‌مترین ژماره‌ش له شارى سه‌ماوه "موسه‌نا" بووه كه ته‌نیا 96 حاڵه‌ت بووه.
له‌باره‌ی ژماره‌ى گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیریش له ئاماره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریدا هاتووه، له مانگی نیسانی رابردوودا 28 هه‌زار و 853 گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى تۆمار كراوه.
جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له عێراق بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ترسناك و ته‌نگی به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵچنیووه، پسپۆڕانی خێزانیش رایانگه‌یاندووه، بێ كاری و گرفتی دارایی و شوێنی نیشته‌جی بوونی سه‌ربه‌خۆ هۆكاری سه‌ره‌كی جیابوونه‌وه‌كان بوونه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تازه چوونه ناو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.