Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:22

بزانه‌ چیه‌ .. هاتوچۆی هه‌ولێر هۆشدارییه‌كی تووند بۆ شوفێران بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی ئایار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هەولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک لەسەر شۆڵدەری ڕێگاکاندا بڕۆن به‌تایه‌تی له‌ گه‌شتوسه‌یراندا، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، 21ـی ئایاری 2025، بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە لەکاتی گەشتکردنیان بۆ ناوچە گەشتیاریەکان ئارامیان هەبێت و پابەندی یاساو ڕێنمایەکانی هاتووچۆبن، هەروەها پابەند بن بە لێخوڕین لەسەر ڕێگای قیرتاوکراو، بەهیچ شێوەیەک لەسەر شۆڵدەری ڕێگاکان نەڕۆن بۆئەوەی نەبنە هۆکاری بێزارکردنی گەشتیارانی دیکە و توشی سزای پێبژاردن نەبن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هەولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "هاووڵاتیان له‌ كاتی سه‌رپێچییه‌كاندا دەتوانن لەڕێگای واتس ئاپ و ڤایبەری ئەم ژمارەیە (07506009545) وێنە و ڤیدیۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان بۆ بنێرن، کە پابەندی ئەم ڕێنمایە نابن. تاوەکوو ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.