Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 11:33

جۆ بایدن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و لەگەڵ خێزانەکەی بڕیاریان داوە چارەسەرە پزیشکییەکان وەربگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی ئایاری 2025، نووسینگەی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا جۆ بایدن ڕایگەیاند: دوای چەندنی پشکنین دەرکەوتووە "بایدن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و شێرپەنجەکە بە جەستەیدا بڵاوبووەتەوە و گەیشتووە بە ئێسقانەکانی''، لەم بارەیەوە دکتۆر بنیامین براهمبات دکتۆری میز و میزەڕۆ گوتی، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن تووشبوون بە هەڵئاوسانی پرۆستات یان شێرپەنجەی پرۆستات ئاساییە بەڵام بایدن شێرپەنجەکە بە جەستەیدا بڵاو بووەتەوە بەڵام دەبێت بەزووی چارەسەر وەربگرێت.

لە کاتی سەرۆکایەتی ئەمریکا کەم و کوڕی و ئاماژەکانی نەخۆشی بە جۆ بایدنەوە دیار بوو بەڵام سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نەدەچوە پشکنین و کارەکەی دوادەخست.

لە شوباتی 2024 بایدن بڕیاری دا پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدات لە سەنتەری پزیشکی تایبەت بە سوپا کە لەلایەن دکتۆر کێڤن ئۆکۆنۆر سەرپەرشتی دەکرا و ئەنجامەکانی ئەوکاتە ئەرێنی بووە و پێی گوتووە هیچ کێشەیەکی تەندروستیت نیە.

جۆ بایدنی تەمەن 82 ساڵان لەگەڵ ئەندامانی خێزانی بڕیاریان داوە سەردانی دکتۆر بکەنەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.