ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئایار ئاگرێك له یه‌كێك له كوره لاوه‌كییه‌كانی پاڵاوگه‌ی بێجی كه‌وته‌وه، میدیا عێراقییه‌كانیش بڵاوییانكرده‌وه، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه سی كه‌س كه كارمه‌ندی پاڵاگه‌كه بوونه بریندار بوونه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوای چه‌ند كاتژمێرێك له رووداوه‌كه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه: دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئاگره‌كه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی كۆنتڕۆڵكراوه و هیچ زیانێكی گیانیشی نه‌بووه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌ش هاتووه : كه ئاگره‌كه له كوره‌یه‌كی لاوه‌كی ژماره (109)ی پاڵاوگه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌بووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له ئێستادا كاره‌كانی پاڵاوگه‌ی بێجی په‌كی نه‌كه‌وتووه و ئاسایی كاره‌كان وه‌كو خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چن و دۆخه‌كه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.