ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئایار ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا رایگەیاند: خوازیاری ئاشتییەکی درێژخایەنن لەگەڵ ئۆکراینا كه دەستەبەرکردنی ئاسایشی بۆ رووسیا لێبكه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڤلادیمێر پووتین لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فەرمی وڵاتەکەی (رووسیا یه‌ك)، باسی لە ئامانجەکانی ئاگربه‌ستیی رووسیا کرد لەگەڵ ئۆکراینا.و رایگه‌یاند : توانای سەربازیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان لە ئۆپەراسیۆن بەهێزە و گوتیشی، هێزی پێویستمان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە لۆژیکییەی کە لە 2022دا دەستمان پێ‌کرد هەیە.
پووتین راشكاوانه رایگه‌یاند : به‌رده‌وامی جه‌نگ تووشی قه‌یرانی كردووین ، بۆیه ئامانجمان گەیشتنه بە ئاشتییەکی درێژخایەن له‌گه‌ڵ ئۆكراینا كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی رووسیا و ئۆكراینا و هه‌موو جیهان بێت.
پوتین جەختی لەوەش کردووە: مەبەستیان پاراستنی ئەو کەسانەشە کە لە ئۆکرینا بە ڕووسی قسە دەکەن.
جێی باسه ، رووسیا و ئۆکراینا دوای سێ ساڵ له درێژه‌دان به جەنگ، بۆ یەکەمجار ڕۆژی هه‌ینی 16ی ئایار بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.