لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عەرەبيدا لە بەغدا، ئەمڕۆ شەممە 2025/5/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ديدارێكى لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقى فيدراڵ ئه‌نجامدا.
لە دیدارەکەدا نێچيرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشیى له سەرۆکوەزیران سوودانى کرد بۆ میوانداریکردنی كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بى، هه‌روه‌ها سوپاسى كرد بۆ بانگهێشتكردنی له چوارچێوه‌ى کارەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا كرا و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاوکاری و لێكگەیشتنى زياترى نێوان هەردوولا کرده‌وه.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به سه‌رکۆماری عێراق و ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌وت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.