له دوێنێ هه‌ینییه‌وه 16ی ئایار گه‌شتی وشكانی حاجییانی كورد ده‌ستی پێكردووه و حاجیانی سلێمانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته سعوودییه و حاجییانی هه‌ولێریش به‌یانی ده‌گه‌ن و حاجییانی دهۆكیش ئه‌مڕۆ و به‌یانی به‌ڕێده‌كه‌ون، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وفاقی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت: كۆی گشتی حاجییان كه به‌ڕێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن بریتیه له 1646حاجی كورد.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 17ی ئایاری 2025 نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێم به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: گه‌شتی وشكانی حاجییانی كوردستان له دوێنێ هه‌ینییه‌وه ده‌ستی پێكردووه و 916 حاجی شاری سلێمانی گه‌یشتوونه‌ته وڵاتی سعوودییه، بڕیاریشه له دوو رۆژی داهاتوودا حاجییانی هه‌ولێر و دهۆكیش بگه‌نه سعوودییه بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ .
نه‌به‌ز ئیسماعیل راشیگه‌یاند : كۆی ژماره‌ی حاجییانی كورد كه به ڕێگه‌ی وشكانی گه‌شتی وڵاتی سعودییه ده‌كه‌ن بریتیه له 1646 حاجی كورد.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گه‌شتی ئاسمانی له 19ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات و بریاره 3490حاجی له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به رێگه‌ی ئاسمانی بگه‌نه وڵاتی سعوودییه و تا 28ی ئه‌م مانگه پرۆسه‌ی گه‌شتی حاجییانی كورد بۆ سعوودییه به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگه‌یاند : كۆی ژماره‌ی حاجییانی كورد به هه‌ردوو رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی كه بریاره گه‌شتی سعوودییه بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مسال بریتیه له 5136 حاجی له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان.
نه‌به‌ز ئیسماعیل زیاتر گوتی : هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ حاجییانی كورد كراوه له‌رووی خزمه‌تگوزاری و له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نی خۆپارێزی و ته‌ندروستی ، هیواشی خواست هه‌موو حاجییانی كورد به سه‌لامه‌تی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مسال ئه‌نجام بده‌ن و بگه‌ڕینه‌وه بۆ كوردستان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.