ئه‌مرۆ شه‌ممه 17ی ئایار سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له میانی لوتكه‌ی به‌غدا ڕایگەیاند، هیچ پاساوێک نییە بۆ ئازاردانی بە کۆمەڵی هاووڵاتیانی فەلەستینی، هەروەها ئاوارەبوونی بەردەوامی دانیشتوانی غەززە ڕەتدەکەینەوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوتکەی عەرەبی له‌به‌رده‌می سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب له گوتارێكدا رایگه‌یاند: ناوچەکە و هەموو جیهان ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە بوونەتەوە و وه‌كو بوركانێك ده‌بینرێ و نابێت ڕێگه بده‌ین بته‌قێته‌وه.
گۆتێرێس راشیگه‌یاند: له ئێستادا هیچ پاساوێک نییە بۆ ئازاردانی بە کۆمەڵی هاووڵاتیانی فەڵەستینی له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیل، بۆیه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه ئاوارەبوونی بەردەوامی دانیشتوانی غەززە مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، له میانی گوتاره‌كه‌یدا پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی عێراق و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی بۆ سه‌روه‌ری خاكی لوبنان و یه‌مه‌ن و سودانیش ده‌ربڕی و هیوای خواست هه‌رچی بووه گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌م وڵاتانه كۆتایی پێ بێت .
گۆتێرێس راشیگه‌یاند: پێویستە یارمەتی دارایی و لۆجیستی سۆماڵ بدرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی برسیه‌تی كه رووبه‌رووی خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه.
جێی باسه، ئه‌مڕۆشەممە، 17-05-2025، لوتكه‌ی به‌غدا بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غدا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی سه‌رۆك و نێرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی دەستی به كاره‌كانی كرد و عێراق میوانداریی خولی 34مین کۆبوونەوەی لوتكه‌ی عەرەبی گرته ئه‌ستۆ.
بڕیار وایه ،له‌م لوتكه‌یه‌دا هه‌ستیارترین ته‌وه‌ر و باسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی عه‌ره‌بی و جه‌نگی غه‌ززه و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و گرژی و ئاڵۆزی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن به رژدی بخرێنه به‌ر باس .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.