ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەشداریکردن لە 34ـەمین خولی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
رۆژی سێشەممە 17ـی ئایاری 2025 ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوا لێکرا.
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیداوە، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی سەردانی عێراقی کردووە.
کاتژمێر 10ـی ئەمڕۆ بە بەشداری سەرکردەی 22 وڵاتی عەرەبی و ئامادەبوونی کۆمەڵێک سەرکردە و کەسایەتی جیهانی، 34ـەمین خولی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا دەستی بە کارەکانی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.