Erbil 31°C یەکشەممە 15 حوزەیران 17:44

کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، گەرما پێنج بۆ حەوت پلە بەرزدەبێتەوە.

 

رۆژی شەممە 17ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان".

 

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان گەرما دوو بۆ سێ پلەى سیلیزى بە بەراوورد بە دوێنێ بەرزببێتەوە.

 

لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی، یەکشەممە 18ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى بڵاویکردووەتەوە؛ "ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لەکاتەکانی شەودا و پێشبینی دەکات گەرما سێ بۆ چوار پلە لەچاو ئەمڕۆ بەرز ببێتەوە و بەمەش لە ماوەی 48 کاتژمێردا گەرما پێنج بۆ حەوت پلە بەرزدەبێتەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبن:

هەولێر : 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 35 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.