سوپای ئیسرائیل دوو بەندەری حووسییەکانی لە کەناری دەریای سوور کردە ئامانج و دەڵیت؛ ئەگەر لە هێرشەکانیان بەردەوامبن، سەرۆکی حووسییەکان دەکەینە ئامانج.
رۆژی هەینی 16ـی ئایاری 2025 سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا هێرشکردنە سەر چەند ناوچەیەک لە هەردوو بەندەری حەدیدە و سلیف لە یەمەن راگەیاند کە لەژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکاندان.
سوپای ئیسرائیل لە زاری سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی بڵاویکردووەتەوە؛ "ئەگەر حووسییەکان لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەردەوامبن، عەبدولمالیک حووسی، سەرۆکی ئەو گرووپە دەکاتە ئامانج.
هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بڵاوکردووەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە؛ "بەندەرەکانی حەدیدە و سەلیف بۆ گەیاندنی چەک و تەقەمەنی بەدەست حووسییەکان بەکاردەهێنرێت و جارێکی دیکە هۆشداری دایە خەڵکی ناوچەکە ئەو بەندەرانە جێبهێڵن.
بنیامین ناتەنیاهو لەدوای راگەیەنراوەکەی سوپای ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی؛ "فڕۆکەوانەکانمان جارێکی دیکە دوو بەندەری حووسییەکانیان کردە ئامانج و ئەو هێرشانەش بەردەوام دەبن".
ناتەنیاهو لە پەیامە ڤتدتۆییەکەیدا دووپاتیدەکاتەوە؛ "ئێمە هێرشی قورستریان دەکەینەسەر و دەست لە سەرکردەکانیان ناپارێزین، هەموو ئەو ژێرخانانەیان لەناو دەبەین کە لەڕێگەیانەوە هێرش دەکەنە سەر وڵاتەکەمان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.