Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:49

بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

حیزبی زەحمەتکێسانی کوردستان هەواڵی کۆچی دوایی بەهمەن حوسێن بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتیی ئەو حیزبەی بڵاوکردەوە.

 

رۆژی هەینی 16ـی ئایاری 2025، مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەواڵی کۆچی دوایی سەباح حوسێن، ناسراو بە بەهمەن حوسێنی راگەیاند و دەڵێت؛ "دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری هەولێر بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد".

 

لە راگەیەنراوەکەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستاندا هاتووە؛ "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی هاوڕێ سەباح حوسێن، ناسراو بە بەهمەن حوسێن، بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕادەگەیەنین".

 

لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتیی حیزبەکەیان، مەکتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت؛ "بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هاوڕێ بەهمەن حوسێن پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری هەولێر بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.