Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 14:07

دوای دەستکەوتنی سەدان ملیار دۆلار ترەمپ دەگەرێتەوە ئەمریکا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت و ئەبوزەبیش دەبێتە بەشێکی گرنگ لە کۆمپانیاکانی زیرەکیی دەسکرد لە ئەمریکا.

ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئیماراتی بەجێهێشت و کۆتایی بە گەشتێکی چوار ڕۆژەی کەنداو هێنا کە ڕۆژی سێشەممە لە  سعوودیا  دەستیپێکرد  و ڕووی لە   دۆحە کرد  و لە ئەبوزەبی کۆتایی هات.

لە میانەی گەشتەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک ڕێککەوتنی بە بەهای ملیارەها دۆلار واژۆکرد، بەڵێنیدا سزاکانی دەیان ساڵەی سەر سووریا لاببات و ئاماژەی بە نزیکبوونەوەی ئەگەری ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا کرد.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئیمارات ڕایگەیاند کە ئەبوزەبی لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا ترلیۆنێک و 400 ملیۆن دۆلار لە ئەمریکا وەبەرهێنان دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم گرێبەستە ملیارەها دۆلارە لە بازرگانیدا دەستدەکەوێت و پلانەکانی ئیمارات خێراتر دەکات بۆ ئەوەی ببێتە بەشێکی گەورە لە بواری زیرەکی دەستکرد دا.

لە میانی وەستانی لە دەوحە، ترەمپ ستایشی ئەو ڕێککەوتنەی کرد کە  بۆ کڕینی فڕۆکەکانی بۆینگ بە بڕی ٢٠٠ ملیار دۆلار لەگەڵ هێڵی ئاسمانی قەتەر واژۆی کرد.

قۆناغی لوتکەی سعوودیا بریتی بوو لە بەڵێنەکانی ڕیاز بە بڕی 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان، لەنێویاندا ڕێککەوتنێکی چەکداری کە کۆشکی سپی بە "گەورەترین گرێبەست لە مێژوودا" وەسفی کرد.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە گەشتەکەی بۆ کەنداو "ترلیۆن دۆلار"ی کۆکردۆتەوە، بەڵام بەخشندەیی سەرکردەکانی کەنداو مشتومڕیشی بەدوای خۆیدا هێنا، قەتەر پێش سەردانەکەی فڕۆکەیەکی پێشکەش بە ترەمپ کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.