Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 16:30

ستارمەر: پۆتین باجی نەهاتنی بۆ کۆببونەوەی ئاشتی لە تورکیا دەدات

کوردستان TV
100%

یەکێتیی ئەوروپا بەنیازن سزاکان لەسەر رووسیا زیاد بکەن دوای ئەوەی سەرۆکی رووسیا ئامادە نەبوو لە تورکیا بەشداری کۆبوونەوەی ئاشتی بکات لەگەڵ ئۆکراینا

 

ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایاری 2025، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کیەر ستامەر سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەڵێت، سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین باجی نەهاتنی بۆ کۆبوونەوەی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراینا دەدات.

 

ستارمەر پێش کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا لە تیرانا گوتی: " دواخستن و خۆ دزیینەوە لە کۆبوونەوەکان و نەوەستاندنی جەنگ و کوشتنی خەڵکی ئۆکراینا بەهیچ جۆرێک جێگای قبوڵکردن نییە" ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ لە ئەستەنبوڵ گفتوگۆ لەنێوان شاندی ڕوسیا و ئۆکراینا ئەنجام بدرێت.

 

دوای ئەوەی ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا، بڵاویکردەووە کە بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە کۆبوونەوەکە.

 

ستارمەر جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئاگربەستێکی تەواو و بێ مەرج هەبێت و ئەگەر ڕووسیا ڕەتی بکاتەوە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ ئەوا پوتین باجەکەی دەدات.

 

بەریتانیا بیر لەوە دەکاتەوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا سزای فراوان بخاتە سەر کەرتی وزەی ڕوسیا ئەگەر رووسیا ئاگربەست قبوڵ نەکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.