Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:44

کرێملین: پۆتین بەشداری دانوستانی ئاشتی لە ئیستانبوڵ ناکات

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا، لە یەکەم دانوستانی ئاشتی ڕاستەوخۆی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ ئامادە نابن، لەبری ئەوە کرێملین شاندێکی بەئەزموونی ناردووە بۆ دانوستانەکەی تورکیا.

ئەمرۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025، ئاژانسی هەواڵی رۆیتێرز بڵاویکردەوە، یەکەم کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئاشتی لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا بەڕێوە دەچێت، لەسەر پێشنیاری سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتن کە داوای کردبوو رۆژی پێنجشەممە دانوستانی ڕاستەوخۆ "بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە" لەگەڵ ئۆکراینا لە ئەستەنبوڵ ئەنجام بدرێت، بەڵام درەنگانی ڕۆژی چوارشەممە 14ی ئایاری 2025، کرێملین رایگەیاند، پۆتین بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات بەلکۆ شاندێک دەنێرن بۆ کۆبوونەوەکە کە پێکدێت لە ڤلادیمێر مێدینسکی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار و ئەلێکساندەر فۆمین جێگری وەزیری بەرگری لەخۆ دەگرێت.

دوای ئەوەی کرێملین ڕایگەیاند پۆتین بەشداری ناکات لە کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە لە ئیستانبوڵ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە کۆبوونەوەکە ڕاگەیاند.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بە سەرۆکی رووسیای گوت: "بەشداری دانوستانەکان بکە ئەگەر ناترسی"، ئەم لێدوانانەش بۆ ئەوەیە نیشانی ترەمپ بدات کە کێ زیاتر پابەندە بە ئاشتییەوە.

سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند کە تەنیا بە ئامادەبوونی پوتین بەشداری دانوستانەکان دەکات.

زێلێنسکی پشتگیری لە ئاگربەستی 30 ڕۆژە دەکات، بەڵام پوتین وتی سەرەتا دەیەوێت گفتوگۆکان دەستپێبکات بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی ئاگربەستێکی لەو شێوەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.