له درێژه‌ی ئه‌و گه‌مارۆ و سزایانه‌ی كه 27 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌نیازن له چوارچیوه‌ی پاكێجێكدا به‌سه‌ر رووسیادا بیسه‌پینن، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به‌شێكی سزاكان بڕیاری لێ درا و په‌سه‌ند كران.
ئه‌مرۆ میدیاكانی فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپا بڵاویانكردووه‌ته‌وه: بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی فشار له‌سه‌ر رووسیا تا رازی بێت به ئه‌نجامدانی ئاگربه‌ست له‌گه‌ل ئۆكراینا نێرده‌ی 27 وڵأتی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا له بڕۆكسل به گۆی ده‌نگ بڕیاریاندا گه‌مارۆكان له‌سه‌ر رووسیا چرتر بكه‌نه‌وه ،له‌و پیناوه‌شدا 200 كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری رووسیایان خسته ناو لیستی ره‌شه‌وه .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو : هه‌ر له چوارچیوه‌ی گه‌مارۆ و سزاكاندا چه‌ندین سزا به‌سه‌ر سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكانی رووسیا سه‌پێنراوه كه بریتییه له قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌فه‌ر و گه‌شتكردن و پێدانی ڤیزا و ڕێگرتن له گۆرینه‌وه‌ی دراو و ئاڵگۆڕی بازرگانی .
راپۆرته جیهانییه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه : سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا هەڕەشەیان لە ڕووسیا کردووە کە "گەمارۆی گەورە"ی زیاتریشی بەسەردا دەسەپێنرێت ئەگەر هه‌نگاوی جددی و ئه‌رێنی نه‌نێت به مه‌به‌ستی هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی و وه‌ستانی جه‌نگ له‌گه‌ل ئۆكراینا به نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.