ئه‌مڕۆ چوارشەممە، 14ـی ئایاری 2025، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی پارێزگای نەینەوا ئاشکرای کردووه: دوای ده‌ركه‌وتنی پشكنینه‌كان چوارەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون له ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا تۆمار كرا، كه هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی ناوچه كشتوكالییه‌كانی قه‌زای گه‌یاره‌یه .
میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراق پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه و له زاری به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاویانكردووه‌ته‌وه: ڕێوشوێنی تووندی خۆپارێزی گیراوەتەبەر و ستافێك له تیمی پزیشكانی ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا سەردانی ماڵی تووشبووەکەیان لە قەزای گەیارە كردووه، بۆ مه‌به‌ستی دڵنیا بوون لەوەی هیچ ئەندامێکی خێزانەکەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌وه چواره‌م حاڵه‌تی تووشبوونه به تای خوێنبه‌ربوون له نه‌ینه‌وا تۆمار بكرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا: باری ته‌ندروستی تووشبووه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ جێگیره و له به‌شی چاودێری چڕ دانراوه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.