Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:44

سوپای ئیسڕائیل كوشتنی محەمەد سنواری راگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسڕائیل ئەمڕۆ سێشەممە كوشتنی محەمەد سنوار فەرماندەی بزووتنەوەی حەماسی لە كەرتی غەززە و برای یەحیا سنواری راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسڕائیل ئۆپەڕاسیۆنێكی بە مووشەكی تایبەتی كونكردن ئەنجام دا و شوێنێكی تایبەتی لە نزیك نەخۆشخانەی ئەوروپیی غەززە لە ناوچەی خان یوونس كردە ئامانج.

سوپای ئیسڕائیل جەختیشی كردۆتەوە كە ئۆپەڕاسیۆنەكەیان زۆر بە سەركەوتوویی ئەنجامدراوە.

میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كردۆتەوە كە لە ئۆپەڕاسیۆنەكەدا محەمەد سنوار فەرماندەی بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە كوژراوە.

محەمەد سنوار برای یەحیا سنوارە فەرماندەی پێشووی بزووتنەوەی حەماسە لە كەرتی غەززە، دوای كوژرانی براكەی، شوێنی گرتبووەوە و ببووە فەرماندەی بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.