له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه ،باسم عه‌واد گوته‌بیژی حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا له به‌رواری ده‌ستنیشانكراو 11-11-2025 ئه‌نجام ده‌درێت و متمانه‌مان به ئاماده‌كارییه‌كان هه‌یه .
ئه‌مرۆ شه‌ممه 12ی ئایاری 2025 باسم عه‌واد گوته‌بیژی حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق راشكاوانه رایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ل كۆمیسیۆن له‌سه‌ر هێڵین متمانه‌مان به ئاماده‌كارییه‌كان هه‌یه و به‌دڵنیایی هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌كریت كه 11ی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵه .
باسم عه‌واد، هیواشی خواست ڕێژەی بەشداریی ده‌نگده‌ران له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بەرز بێت و هانی خەڵکیش دەدەین گوزارشت له مافی خۆیان بكه‌ن لە دەنگداندا .
لای خۆیه‌وه مانگی رابردوو، نووری مالیكی، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ئاشكرای كرد: مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق هه‌یه، به‌ڵام هیچ وورده‌كارییه‌كی له‌و باره‌یه نه‌خسته‌ڕوو.
جێی باسه ، له‌پیناو ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا بكه‌ن، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەرگاى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەرانى درێژكرده‌وه تا 23ى ئایاری ئه‌م مانگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.