دوای بانگه‌وازی ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی رووسیا بۆ دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئۆكراینا له ئیستانبولی توركیا ،ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند : ئاماده‌ین بۆ ڕێكخستنی دیداری راسته‌وخۆی دانوستانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا.
ئه‌مرۆ یەکشەممە، 11ـی ئایاری 2025، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سه‌ر به سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگه‌یاند: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا وێڕای تاوتوێكردنی دۆخی ناوه‌خۆیی و ناوچه‌كه، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانی راسته‌وخۆ له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا.
ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ل پووتین راشیگه‌یاندووه : دەرفەتێک بۆ گەیشتن بە ئاشتی هاتۆته پێش و پێویستە کەشی گونجاو بە مەبەستی بەرقەرارکردنی ئاگربەست بۆ دانوستانەکان فەراهەم بکرێت و ئێمه بۆ ئه‌و نێوه‌ندگیرییه ئاماده‌ین.
جێی باسه، توركیا له ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵی جددی بۆ له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ داوه و به‌شێوه‌ی نا ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له رێككه‌وتن و ئاگربه‌ستی هه‌ردوولا كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پووتین توركیای هه‌ڵبژارد تا دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا لێ به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.