Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:40

دەزگای مین لەبارەی تەقینەوەیەکی بەهێز هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مین له‌ پارێزگای هه‌ولیر له‌ ئاگادارییه‌كدا هاوڵاتییانی ئیداره‌ی سۆران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی چاڵاكییه‌ك كه‌ بریار وایه‌ به‌یانی دووشه‌ممه‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

‎ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ی ئایاری 2025  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین له‌ پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایگه‌یاندووه‌: سبەی دووشەممە لە باڵەکایەتی تەقینەوەیەک ئەنجام دەدەین و دانیشتوانی قەزای چۆمان و ناحیەی گەڵاڵە و ناحیەی سمیلان لەمبارەیەوە ئاگادار دەکەینەوە کە کاتژمێر 10 بۆ 11ی پێش نیوەڕۆ چاڵاکیەکی لەناوبردنی بە کۆمەڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ترس و دڵه‌ڕاوكێیان لا دروست نه‌بێت .

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌ : بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی پارێزگای هەولێر هەڵدەستێت بە لەناوبردنی ژمارەیەک مین لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبووک، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت و هاوڵاتییان با نه‌ترسن.

‎دەزگای مین ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: داوا دەکەین کە هاوڵاتیان بۆ هیچ مەبەستێکی گەشتیاری و گیای بەهارە لەو ناوچەیە نزیک نەبنەوە و لــەکـــاتـــی بـیـسـتــنـی دەنـگی بەهــێــزی تەقەمەنیەکان نــــیــــگەران نەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.