سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: به‌هۆی لێكۆلینه‌وه‌ی جددی له گه‌نده‌ڵكاران توانوویانه زیاتر له نیو ملیۆن دۆلاری پاره‌ی قاچاغ له‌سه‌ر سنووره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی ئایاری 2025 محەمەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی : لە ساڵی 2024 دا سەرکەوتوو بوونه لە وەرگرتنەوەی زیاتر لە نیو ملیار دۆلار پارەی قاچاخ له گه‌نده‌ڵكاران و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، راشیگه‌یاندووه: حکوومەتی عێراق له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه گرتوویه‌تیه‌به‌ر توانیویەتی بە باشی بەرەنگاری گەندەڵی ببێتەوە.
محه‌مه‌د عه‌لی لامی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: حکوومەتی عێراق چەند یاسایەکی داڕشتووە کە سیستمی یاسای بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بەهێزدەکات له كایه‌ی كارگێڕی له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا.هه‌روه‌ها پاداشتی تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه ناوی كه‌سانی گه‌نده‌ڵ بۆ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پاراستنی ناوه‌كانیان و ژیانی تایبه‌تییان.
2025 محەمەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق راشیگه‌یاندووه : وێڕای گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه یاساییه‌كان له‌و بواره‌دا، راهێنانی تایبه‌تیش به كارمه‌ندان ده‌كه‌ین و بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمییان پێ ده‌به‌خشین تا شاره‌زاییانه رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵكاران ببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.