Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 13:55

قوتابییەکی قۆناغی پێنجەمی پزیشکی بە رووداوی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لەسەر رێگەی نێوان هەولێر کەرکووک، قوتابییەکی قۆناخی کۆتایی پزیشکی ددان گیانی لەدەستدا.

 

رۆژی شەممە 10ـی ئایاری 2025 لەسەر رێگەی نێوان هەولێر کرکووک، لە نزیک ناحیەی پردێ رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە قوتابییەکی قۆناخی پێنجەمی پزیشکیی ددان کە قوتابی کۆلێژی کیتابە، گیانی لەدەستدا.

 

گەنجەکە ناوی سەفوان کامیل عەبدە و بە رەگەز عەرەبە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک پردێ بەهۆی تیژرۆییەوە ئۆتۆمبێلەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەست دەدات و خۆی بە راگرێکی کۆنکریتیدا دەکێشێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.