ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته توركیا و له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان پیشوازی پرۆتۆكۆڵی لێكرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا سوودانی به جانتایه‌كی پر له دۆسیه‌ی هه‌ستیار له بواره‌كانی (ئاسایشی ئاو ، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، بوونی سه‌ربازانی توركیا له‌سه‌ر سنوور له باكوری عێراق) چۆته توركیا تا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گه‌نگه‌شه‌یان بكات و سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ر بۆ پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بدۆزنه‌وه له نێوانیاندا، به‌تایبه‌تی له بواری سه‌ربازی و ئاسایشی ئاودا .
حكوومه‌تی عێراق ئێستا له دۆخێك دایه كه پێویستی زۆری به توركیا و وڵاتانی دراوسێ هه‌یه، به‌تایبه‌تی له بواری دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی كاره‌با و زامنكردنی ئاسایشی ئاو تا رووبه‌ڕووی گه‌رمای هاوینی ئه‌مساڵ ببێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له دیداری نێوان ئه‌ردۆغان و سوودانیدا، له‌یه‌كترگه‌یشتن و رێككه‌وتننامه‌ی چه‌ند خاڵی له بواری ئاو و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له نێوانیاندا واژۆ بكریت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.