نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی فەلەستین لە هەولێر کرد و هەردوو لا دووپاتیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
رۆژی چوارشەممە 7ـی ئایاری 2025 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵيۆز ماهیر ئه‌لكه‌ره‌كى، كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌له‌ستين له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستين، دووپات كرده‌وه".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاویکردووەتەوە: "ئه‌لكه‌ره‌كى، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه فه‌له‌ستين به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه".
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا؛ "دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و دۆخى غه‌ززه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو، تيايدا جه‌خت له پاراستنى مافى گه‌لى فه‌له‌ستين و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و ئارامى و سه‌قامگيرى، كرايه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.