بنیامین ناته‌نیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "ئەو ئەرکەی له جه‌نگدا ئه‌نجاممان داوه تەنھا پەیوەندیدار نییە بە شکستپێھێنان بە حەماس، بەڵکو لەچێوارچێوەی ئەو ئەرکە ئامانجمان ئەوەیە ڕفێندراوە ئیسرائیلییەکان لە غەززە ئازاد بکەین، ھەروەھا نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەراستیش بگۆڕین له قۆناغی داهاتوودا.
ئاژانسی هه‌والی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی ئایاری 2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه، بنیامین ناته‌نیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووه: سەرکەوتن لە شەڕی کۆمەڵکوژی لە غەززە بە شکستپھێنان بە حەماس كۆتایی نه‌هاتووه،به‌ڵكو ئامانجمان ڕزگارکردنی بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکانه لە کەرتی غەززە، ھەروەھا گۆڕینی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست له كاره گرنگ و له‌پیشینه‌كانمانه.
بنیامین ناته‌نیاهۆ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لە گوتارێکی تەلەڤيزیۆنییدا باسی لە فراوانکردنی ھێرشی وشکانیی سوپای ئیسرائیل لە غەززە کرد و رایگه‌یاند: " ئەرکی گۆڕینی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئەرکێکی ئاسان نییە، بەڵام دەتواندرێت جێبەجێ بکرێت و ئامانجەکەشی بەدی بێت.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووه: "ئێستا ئەو قۆناغە تەواو دەکەین کە تێیداین، شەڕێکی سەختە و دەتوانیت سەرکەوتن بەدەست بھێنین.
لەبارەی ھێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن ناته‌نیاهۆ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "ئێمە بنەمایەکی سادەمان ھەیە کە بریتییە لەوەی هەر لایەنێك ھێرشمان بکاتە سەر، ئەوا ئێمەش بە ھێرشى توند وەڵامی دەدەینەوە و ئەوەش بەسەر حووسییەکان، حەماس، حزبوڵڵا و ئێران‌دا جێبەجێ دەکرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.