نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزی و نزمی زۆری تێکەوتووە و لە ماوەی یەک هەفتەدا مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 60 هەزار دابەزی و جارێکی دیکە نزیک بووەوە لە تۆماری هەفتەی پێشوو.
رۆژی چوارشەممە 7ـی ئایاری 2025 سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 695 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 392 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 143 هەزار و 700 دینار خەمڵێندراوە".
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 392 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 24 = 795،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 22 = 728،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 21= 695،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 18 = 595،000
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.