بڕیارە چەند رۆژێکی دیکە ترەمپ سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و دەڵێت لە گەشتەکەمدا سەردانی ئیسرائیل ناکەم بەڵام لەگەڵ بنیامین ناتنیاهو پێوەندی و هەماهەنگی باشمان هەیە.
ئەمرۆ چوارشەممە 7ی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، پلانی نییە لە کۆتایی گەشتەکەی سەردانی ئیسرائیل بکات، گەشتەکەی تەنها سعودیە و قەتەر و ئیماراتی لەخۆدەگرێت.
کۆشکی سپی هەرگیز پشتڕاستی نەکردۆتەوە کە ئیسرائیل بەشێک دەبێت لە گەشتەکەی ترەمپ، بەڵام دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ترەمپ سەردانەکەی درێژدەکاتەوە بۆ ئەوەی ئیسرائیلیش بگرێتەوە، بەپێی ئاژانسی هەواڵی مەعن فەلەستینی.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو، ترامپ لە 13 تا 16ی ئایار گەشتێکی بۆ وڵاتانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات دەستپێبکات، ئەمە یەکەم گەشتی دەبێت بۆ دەرەوەی ئەمریکا لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیدا. هەروەها سەردانێکی کورتی بۆ ڕۆما ئەنجامدا بۆ بەشداریکردن لە پرسەی پاپا فرانسیس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.