Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 11:04

بوومەلەرزە لە هەولێر رووی دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە سنووری پارێزگای هەولێر بوومەلەرزە رووی دا، بەڵام بەهۆی كەمی هێزەكەی هاووڵاتییان هەستیان پێی نەكرد.

بەگوێرەی راپۆرتی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، بوومەلەرزەكە كاتژمێر 4.42ی سەرلەئێوارە روویداوە لە دووری 30 كیلۆمەتر لە باكوری پارێزگای هەولێر.

هێزی بوومەلەرزەكە 2.3 پلە بووە بە ئامێری پێوانەی رێختەر بووە و لە قوڵایی 5.4 كیلۆمەتر لە قوڵایی زەوی روویداوە.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە بەهۆی كەمی هێزی بوومەلەرزەكە، هاووڵاتییانی هەولێر هەستیان بە بوومەلەرزەكە نەكردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.