ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر بەسەر کردەوە، کە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو بەردی بناخەکەی دانا.
سەرپەرشتیار و ئەندازیارانی پڕۆژەکە کورتەیەکیان دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەکەیان خستەڕوو کە ئاو لە زێی گەورەوە دەگەیەنێتە ناو شاری هەولێر و تا ئێستا زیاتر لە 75% پڕۆژەکە تەواو بووە و یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی ئاو لە سەر ئاستی عێراق و کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر بۆ چەندین ساڵ چارەسەر دەکات و کوالیتی ئاوەکەش زۆر پاک و خاوێن و لە ئاستێکی بەرزدایە و بڕیارە ئەمساڵ بەر لە کاتی دیاریکراوی خۆی، پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار و سەرپەرشتیار و ئەندازایاران و تەواوی کارمەندان کرد و سوپاسی کردن کە بە شێوەیەکی پیشەییانە و لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان، کار لە پڕۆژەکەدا دەکەن بۆ ئەوەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا، بخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانی شاری هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.