دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە رووداوێكی هاتوچۆ رووی دا و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەست دا.
رووداوەكە لەسەر ڕێگەی سەرەکی هەڵەبجە – سەیدسادق كەوتەوە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون.
پارێزگای هەڵەبجە هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و بەوهۆیەوە سەرەخۆشی لە كەسوكاری هەرسێ قوربانییەكە كرد و هیوای زوو چاكبوونەوەشی بۆ بریندارەكان خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.