ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سێیەمین پێشانگای گەشتیاریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر دەکرێتەوە.
رۆژی سێشەممە 6ـی ئایاری 2025 رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای گەشتیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت و بڕیارە پێشانگاکە کاتژمێر 11:00ـی ئەم بەیانییە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.
سێیەمین پێشانگهی گهشتیاریی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست-ههولێر له پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری ههولێر بە چاودێریی وهزارەتی شارهوانی و گهشتوگوزار بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی سێ رۆژ لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.
پێشانگای گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گەورەترین پێشانگای گەشتیاری لەسهر ئاستی عێراق و ناوچەکە دادەنرێت و چەندین کۆمپانیای گەورەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بواری گەشتوگوزار تێیدا بەشدارن و هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ههولێر و سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە پێشانگاکەدا ئامادە دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.