Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 19:48

لە هەولێر بەهۆی خۆڵبارینەوە 12 كەس تووشی تەنگەنەفەسی بوونە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی شەپۆڵی خۆڵبارین لە شاری هەولێر 12 كەس تووشی تەنگەنەفەسی بوونە و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

سامان سەلمان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ بەهۆی خۆڵبارین 12 حاڵەتی هەناسەتەنگیمان هەبووە و سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكانی شاری هەولێریان کردووە.

راشیگەیاند: بەشێك لەوانەی تووشی هەناسەتەنگی بوونە دوای چارەسەری پێویست لەلایەن پزیشکی ئیشکگرەوە ڕەوانەی ماڵەوە کراون، هەروەها ئەوەی پێویستی بە چارەسەری زیاتر هەبووە لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە و خەوێندراون.

بەگوێرەی راپۆرتەكانی كەشناسی، ئەمشەو دووشەممە كۆتایی بەو شەپۆڵەی خۆڵبارین دێت و سبەی سێشەممە كەشوهەوا لە هەولێر ئاسایی دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.