ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا، بەشداری لە پرسەی (حەمزە)ی کوڕی ئەیاد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی کرد.
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆک مەسعود بارزانی و خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.
ئەیاد عەلاوی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ هاوخەمی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە پرسەکەی دەربڕی.
ڤیدیۆ: بەشداریكردنی سەرۆكی حكوومەت لە پرسەی كوڕی ئەیاد عەلاوی:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.