Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 19:14

دۆناڵد ترەمپ باجی گومرگیی بە ڕێژەی لەسەدا سەد بەسەر فیلمە بیانییەکاندا راگەیاند

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5-5-2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند: "وەزارەتی بازرگانییم ڕاسپاردووە، دەست بە پرۆسەی سەپاندنی باجی گومرگیی بەڕێژەی لەسەدا سەد بەسەر سەرجەم ئەو فیلمە بیانییانەدا جێبه‌جێ بكه‌ن کە له‌ ئه‌مه‌ریكادا نمایش ده‌كرێن.

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا، وەزارەتی بازرگانیی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە، دەست بە پرۆسەی سەپاندنی باجی گومرگیی بەڕێژەی لەسەدا سەد بەسەر سەرجەم ئەو فیلمە بیانییانەدا بکه‌ن کە ھاوردەی ئەمه‌ریکا دەکرێن و نمایش ده‌كرێن.

دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" ئاماژەی بەوەشداوە: "کەرتی پیشەسازی فیلم لە ئەمه‌ریکا، زۆر بە خێرایی دەمرێت گه‌ر فریای نه‌كه‌وین".

ھەروەھا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە وڵاتانی دیکە ھەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی بەرھەمھێنەرانی فیلم و ستۆدیۆکان لە ئەمه‌ریکا دوور بخەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە: "ھۆلیوود و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی ئەمه‌ریکا، خەریکە لەناو دەچن".

تره‌مپ راشیگه‌یاندووه‌: ئیمه‌ دەمانەوێت دووبارە فیلمەکان لە ئەمه‌ریکا بەرھەم بھێندرێن و فیلمی ئه‌مه‌ریكی بووژانه‌وه‌ و په‌ره‌‌سه‌ندنی گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت ، بۆ ئه‌وه‌ش به‌ رژدی هانی ده‌رهێنه‌ران و وه‌به‌رهێنه‌رانی فیلمی سینه‌مایی ناوخۆیی ده‌ده‌ین .

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.