Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 15:17

هه‌ولێر ..تیمێکی شارەزای وڵاتی چیک، کار بۆ پتەوتر کردنی منارەی چۆلی دەکەن

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 5.5.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری د. نادر بەکر، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر، سەردانی منارەی چۆلی هەولێریان کردو لە نزیکەوە گوێبیستی ئەو تیمە شارەزایە بوون کە لە وڵاتی چیکەوە هاتوون و بە نیازن لە ماوەی پێنج رۆژی داهاتوودا ، بە وردی دیراسەتی رێ و شوێنی توندو تۆلی منارەی چولی بکەن و لەشێوەی راپۆرتی زانستی ئەنجامی لێکۆلینەوەکەیان بخەنە بەردەستی لایەنی پەیوەندار.

هاوكات ،پارێزگاری هەولێر، جەختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، قەڵاو منارە، دوو شوناسی مێژوویی هەرە دیاری شاری هەولێرن و هەرچی بکرێ بۆ پاراستنی ئەو شوێنەوارە مێژوویە ئەنجامی دەدەن، بەجۆرێک دڵنیایی کردنەوە کە چاوەرێ لێکۆلینەوەی ئەو تیمەی شارەزای وڵاتی چیکن تاوەکو هەنگاوی کرداریی بنێن و ئەو شوێنەوارە مێژوویە بکرێتە وێستگەیەکی گرنگی گەشتیارانی وڵاتانی جیهان .

جێی باسه‌ ، منارەی چۆلی یان منارەی مزەفەریە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی شاری ھەولێر، دەکەوێتە باشووری رۆژاوای قەڵای ھەولێر. لە کاتی فەرمانڕەوایی سوڵتان موزەفەرەدین كه‌وكه‌به‌ری دروستکراوە، مەزندە دەکرێ ئەم منارەیە پاشکۆی مزگەوتێکی گەورە بووە، کە لەو سەردەمەدا دروستکراوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.