Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 09:13

حکوومەتی ئیسرائیل یاسای کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی غەزەی پەسندکرد

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بە زۆرینەی دەنگ کۆنتڕۆڵکردنی هەموو خاکی غەزە و مانەوەی هێزەکانیان تاوەکو کاتێکی نادیار پەسندکرد.

 

رۆژی دووشەممە 5ـی ئایاری 2025، کابینەی حکوومەتی ئیسرائیل پڕۆژەیاسایەکی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی خاکی غەزە خستە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاساکە پەسندکرا.

 

ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسڕائیل دوای ئەوە هات کە فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە بانگەوازی پەیوەستبوونی دەیان هەزار سەربازی یەدەگی بۆ سوپای ئیسرائیل بڵاوکردەوە.

 

فەرماندەی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دەیان هەزار سەربازی یەدەگمان هەیە کە ئەمڕۆ داوامان لێ کردوون پەیوەست ببنەوە بە سوپا بۆ دەستپێکی قۆناخێکی نوێی شەڕکردن.

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل رێککەوتوون ئەو بڕیارە تاوەکو کۆتاییهاتنی سەفەرەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بڕیارە کۆتایی مانگی ئایار ئەنجامی بدات، نەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.