نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی کوڕەکەی، ئاراستەی ئەیاد عەلاوی سەرۆکى هاوپەیمانیى گردبوونەوەى مەدەنى نیشتمانیى عێراق دەکات.
رۆژی دووشەممە 5ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بۆ گیانلەدەستدانی حەمزە ئەیاد عەلاوی، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاودەکاتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ "بە خەم و پەژارەوە هەواڵى کۆچى دوایی کوڕەکەى ئەیاد عەلاویمان پێگەیشت. پرسە و هاوخەمى ئاڕاستەى خۆی و خێزانە بەڕێزەکەى دەکەین؛ داواکارین لە خودا بە بەهەشتى بەرینى شاد بکات و ئارامیش ببەخشێتە کەسوکارى" .
نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی: "بە پەژارەوە هاوبەشى ئەو کۆستە بەئازارەیان دەکەین و لەم دۆخە بەئازارەدا لەگەڵ ئەیاد عەلاوى و خێزانەکەى دەبین".
ئەمڕۆ حەمزە ئەیاد عەللاوى، کوڕی سەرۆکوەزیرانى پێشووترى عێراق و سەرۆکى هاوپەیمانیى گردبوونەوەى مەدەنى نیشتمانیى عێراق لە نەخۆشخانەى ئیبن سینا لە بەغدا کۆچى دوایی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.