بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئێوارە لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک باران ببارێت و دەشڵیت، رەشەبا بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.
رۆژی دووشەممە 5ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەمڕۆ رەشەبا بەردەوام دەبێت.
بەگویرەی پێشبینییەکە؛ "ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەگەل تاوە باران و بروسکە لە ناوچە شاخاووییەکان بەتایبەت لە ناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێت؛ "لە کاتەکانی ئێوارە لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی باران بۆ ماوەیەکی کەم دەبارێت و پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبیت.
کەشناسی پێشبینی چالاکبوونی خێرایی با دەکات لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی توز و خۆڵ، بە تایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان و تا ئێوارە بەردەوام دەبێت و دەشڵێت؛ "لە قەزای بەردەڕەش و ئاکرێ و ناو شاری دهۆک پێشبینی هەورەبروسکە دەکرێت".
لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەی سێشەممە 6ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵیت؛ "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک تاوەباران و بروسکە، بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و پلەکانی گەرما لە نێوان 3 بۆ پێنج پلە نزم دەبێتەوە.
پلەکانی گەرما لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان :32 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.