Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 05:09

ئەمشەو باران و تەرزە دەبارێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت كە ئەمشەو یەكشەممە لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران و تەرزە دەبارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ئێستا تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی باراناوی تەواوی ناوچەکانی باکور و باشووری پارێزگای نەینەوای گرتۆتەوە لە جوولەدایە بە ئاراستەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر و کەرکووک و تکریت.

راشیگەیاند: درەنگانی ئەمشەو شەپۆڵەكە دەگاتە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و كەركووك.

هەروەها رایگەیاند: شەپۆڵەكە هەڵگری تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی بەهێز و لە هەندێك ناوچەش تەرزەی لەگەڵدایە .

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا هەورەبروسکەی چڕی باراناوی زۆربەی ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و ڕاپەڕینیشی گرتۆتەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.