دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3-5-2025 سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی کە هاوکات سه‌رۆكی شاندی دەم پارتی بوو بۆ دیدارەکانی ئیمرالی، کۆچی دوایی کرد.
دوای 18 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ به‌هۆی تووشبوونی به جه‌ڵته سری سوره‌ییا كۆچی دوایی كرد.
لە راگەیێندراوێکدا نه‌خۆشخانه‌كه ئەوەی پشتڕاستکردەوە، كه به‌هۆی نه‌مانی به‌رگری جه‌سته سری سوره‌ییا ئه‌مرۆ شه‌ممه كاتژمێر چواری عه‌سر كۆچی دوایی كردووه.
سری سوره‌ییا، لە دوایین هەڵبژاردنـی 2023ـی پەرلەمانیی تورکیادا بووە پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ، دواتر بووه بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.