لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە خۆڵبارین پارێزگای کەرکووکی گرتووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگاکەش دەڵێت 22 کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
رۆژی هەینی 2ـی ئایاری 2025 فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک ئاماری نەخۆشخانەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەوی رابردوو 22 کەس بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
خۆڵبارینەکە لە نیوەڕۆی پێنجشەممەوە پارێزگای کەرکووکی گرتووەتەوە و بەگوێرەی ئامارەکەی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، لە داقووق 20 کەس و لە حەویجەش دوو کەس بەهۆی خۆڵبارینەکەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
بەگوێرەی ئامارەکەی بنکەی تەندروستیی کەرکوو، تاوەکو ئێستا هیچ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی ناوشاری کەرکووکیان نەکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.