ئەمشەو پێنجشەممە رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە ناوچەی تاسلوجە لە پارێزگای سلێمانی روویداوە و بەهۆیەوە 16 كەس برینداربوون.
پەیامنێری (تۆری میدیایی كوردستان) لە سلێمانی پێی راگەیاندین: ئەمشەو پێنجشەممە ئۆتۆمبێلیكی بارهەڵگر لەنزیك پردی تاسلووجە كۆنتڕۆلی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە چەند ئۆتۆمبێلێكی تایبەت.
بارهەڵگرەكە بەشێوەیەكی گشتی خۆی كێشاوە بە 7 ئۆتۆمبێلی تایبەتی هاووڵاتییان.
لە ئەنجامی رووداوەكە هیچ كەسێك گیانی لەدەستنەداوە، بەڵام 16 كەس برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.