ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاردرا كۆبوونەوەی داهاتووی نێوان شاندی ئەمەریكا و ئێران دوابخرێت كە بڕیاربوو رۆژی شەممەی داهاتوو لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا ئەنجام بدرێت.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە: گەڕی چوارەمی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا لە رۆما دواخرا، بەهۆی هەڵوێستە نوێیەكانی ئەمەریكا سەبارەت بە دانوستانەكان.
لای خۆیەوە بەدر بن حەمەد وەزیری دەرەوەی عومان سەبارەت بە هۆكاری دواخستنی دانوستانەكە رایگەیاند كە بەهۆی هەندێك هۆكاری لۆجستییەوە بووە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر سەبارەت بە دانوستانەكانی سێیەم ئاماژەی بەوەدابوو كە زۆر باش بوون و لایەنی ئەمەریكا لە جاران باشتر هاتۆتە پێش و چوونەتە نێو زانیارییە وردەكانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.