سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 670 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئایاری 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 236 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 144 هەزار و 800 دینار خەمڵێندراوە".
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 236 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 24 = 765،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 22 = 700،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 21= 670،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 18 = 575،000
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.