Erbil 31°C یەکشەممە 27 ئەیلوول 17:55

وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەك لەبارەی لیستی مووچە بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی لیستیی مانگی نیسان بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت كە هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو هیچ گۆڕانکارییەک لە لیستی مووچە نەکراوە.

وەزارەتی دارایی لە روونكردنەوەكەدا رایدەگەنێت "لە چەند پەیج و میدیایەک هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژەیان بەوە کردووە كە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەبووە، یەکێک لە تێبینییەکان لەسەر مووچەی بانکە حکوومییەکان بووە بۆ مانگی نیسان کە گوایە داوای دوو مووچە بۆ بانکەکان کراوە و لەناو لیستەکاندا ناوی دوو بانک لەبیر کراوە و دواتر چارەسەر کراوە".

هەروەها رایدەگەیەنێت "بە پێویستمانزانی بۆ هەموولایەکی ڕوون بکەینەوە كە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و بۆ مانگی نیسان هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو تەنها داوای یەک مووچە بۆ فەرمانبەرانی بانکەکان کراوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە لیستی مووچەکانیان نەکراوە".

وەزارەتی دارایی بەهەمانشێوە رایدەگەنێت "هەرچەندە داواکردنی دوو مووچە بەپێی یاسا بۆ فەرمانبەری بانکەکان بۆ مانگەکانی نیسان و ئاب و کانوونی یەکەم ئاساییە و ساڵانە هەر فەرمانبەرێکی بانک لە عێراق و هەرێمی کوردستان 15 مووچە وەردەگرن کە سێ مووچەیان زێدەکییە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.