Erbil 31°C یەکشەممە 27 ئەیلوول 11:02

ئەو دوو كەسەی لە بەغدا كەسێكیان كوشتبوو لە هەولێر دەستگیركران

کوردستان TV
100%

دوو كەس لە بەغدا تاونێكی كوشتنیان ئەنجامدابوو، دوای تێپەڕبوونی چەند كاتژمێرێك لە تاوانەكە لە هەولێر دەستگیركران.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغدا هەواڵمان پێگەیشت کەوا دوو تۆمەتبار تاوانی کوشتنی کەسێکیان لە بەغدا ئەنجامداوە و ڕایانکردووە بەرەو هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر.

راشیگەیاند: دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیمان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەم تۆمەتباران دەستگیر بکەین.

پۆلیسی هەولێر هەروەها رایگەیاند: هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر شوێنی داڵدەدانی تۆمەتباران نییە و هەر کەسێک تاوان ئەنجام بدات، لە کەمترین ماوەدا دەستگیر دەکرێ و ڕادەستی یاسا دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.