ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق زیاتر دابەزی، بەشێوەیەك كە بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دابەزی.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە شاری هەولێر بەمشێوەیە بووە، كڕین 144.500 دینار، فرۆشتن 144.750 دینار.
لە شاری بەغداش بەهای 100 دۆلار بەمشێوەیە بووە، كڕین 144.650 دینار، فرۆشتن 144.800 دینار.
پێشتر شارەزایەكی ئابووری بە (تۆڕی میدایی كوردستان)ی راگەیاندبوو، دابەزینی ئەم ماوەیەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەهۆی خستنەڕووی زیاتری دۆلار بووە لەلایەن بانكی ناوەندی و حكوومەتی عێراقەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.