Erbil 31°C چوارشەممە 18 حوزەیران 08:20

58 ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی (التاخي) پیرۆز دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆنەی (58)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (التاخي) پیرۆز كرد.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتییە:-

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی (التاخي)

لە بیرەوەری (58)ـەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (التاخي) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و خوێنەران و ئاشنایانی ئازیزی ماڵپەڕی ڕۆژنامەکە دەکەین، ئەو ڕۆژنامەیە کە بە بڕیار و ڕێنوێنی (بارزانیی نەمر) دەرچوو، یەکێکە لەو دەسکەوتە گرنگانەی بواری میدیایی بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن بەگشتی.

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی گرنگی و کاریگەریی خۆی هەیە بەو پێیەی ئامرازێکی بنەڕەتی گەیاندنی هەواڵ و زانیارییە، بەمەش چەندین خەسڵەتی هەیە و لەگەڵ ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا گونجاوە، بۆیە پێویستە ڕۆژنامەی (التاخي)یش زیاتر ئەو ڕۆڵەی خۆی ببینێ و بەپێی بنەما ڕاست و دروستەکانی پەیامی خۆی سات بە سات بە خوێنەرانی بگەیەنێت.   

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

29ی نیسانی 2025

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.