Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 23:01

سعوودییە: هەر كەسێك بەبێ رێگەپێدان بێتە حەج ئەم سزایە دەدرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی سعوودییە جۆری ئەو سزایەی ئاشكرا كرد بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە بەبێ رێگەپێدان و بەشێوەی قاچاغ دێن بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی حەج.

وەزارەتەكە بڵاوی كردەوە: هەر كەسێك لەكاتی ئەنجامدان یاخود هەوڵدان بەبێ رێگەپێدان پڕۆسەی حەج ئەنجام بدات، بە بڕی 20 هەزار ریالی سعوودی پێبژاردن دەكرێت.

بڵاویشی كردەوە: هەر كەسێك بە ڤیزەی سەردانیكردن هەوڵ بدات فەریزەی حەج ئەنجام بدات، لەكاتی دەستگیركردندا بە بڕی 100 هەزار ریال پێبژاردن دەكرێت.

هەروەها بڵاوی كردەوە: هەر كەسێك لە یەكەم رۆژ مانگی زولقەعدە تا رۆژی 14ی مانگی زولحجە لە شاری مەكە و سەرجەم شوێنە پیرۆزەكان بگیرێت، سزاكەی بەسەردا دەسەپێنرێت.

وەزارەتی ناوخۆی سعوودییە ئاماژەی بەوەش دا كە سزایەكە بەسەر هەموو ئەو كەسانەش دەسەپێنرێت كە یارمەتییان دەدات لە مانەوە و گواستنەوەیان بۆ شوێنە پیرۆزەكان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.